ساڵی ڕابردوو 20339 نەخۆش سەردانی سەنتەری پێستیان كردووە




تایبەت " تەندروستی "


بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 20339 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەهید جەبار شێخ فەتاح (د.نەبەز) بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی پێستیان كردووە لەشاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.


هاوكات لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 1318 نەشتەرگەری وورد و جۆراوجۆر لەسەنتەری چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی پێست ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 663 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:09:20/01/2021