ساڵی ڕابردوو 21602 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
تایبەت " تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 21602 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە لەشاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشانەی لەماوەی ساڵی ڕابردوودا سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە 20187 نەخۆش دانیشتووی شاری سلێمانی و دەوروبەری بوون و 1358 نەخۆش ئاوارەكانی عێراق بوون و 57 نەخۆش ئاوارەكانی دەرەوەی عێراق بوون.
ئەو نەخۆشخانەی ساڵی رابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 8844 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 12758 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون و 3381 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 13272 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 606
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:27:18/01/2021