لەساڵێكدا 5172 نەخۆش سەردانی سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 5172 نەخۆش سەردانی سەنتەری ڕاوێژكاری نەخۆشیەكانی حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە لەشاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
بەپێی ئامارەكە 2845 نەخۆشی ڕەبۆ و كۆئەندامی هەناسە و هەوكردنی درێژخایەنی سییەكان و هەناسەتوندی سەردانی ئەو سەنتەرەیان كردووە و لەو رێژەیە 1350 نەخۆش لەڕەگەزی نێربوون و 1495 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات ساڵی ڕابردوو 2327 نەخۆشی نەخۆشیەكانی پێست سەردانی سەنتەری ڕاوێژكاری نەخۆشیەكانی حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە و 969 نەخۆش لەڕەگەزی نێربوون و 1358 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1117
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:07:18/01/2021