لەسالێكدا 11771 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایك بوون




تایبەت " تەندروستی "


بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 11771 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری سلێمانی لەدایك بوون و  5929 یان كوڕ بوون 5842 یان كچ بوون.


ئەو منداڵانەی لەدایك بوون 7211 منداڵ بەشێوەی سروشتی و 4424 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و 136 منداڵ بەمردوویی لەدایك بوون هەروەها 216 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و 16 حاڵەتی لەدایك بوونی سیانە و دوو حاڵەتی لەدایكبوونی چوارینە تۆماركراوە.

لەماوەی ساڵی ڕابردوو 16196 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونیان كردووە و 28784 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 147 هەزار و 649 پشكنینی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و 9645 سۆنەر و 385 نەشتەگەری بەنازوور كراوە.

هاوكات لەساڵی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 5994 نەشتەگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 3297 نەشتەگەری سەرووگەورە و 1734 نەشتەگەری گەورە و 963 نەشتەرگەری مام ناوەند و بچووك بووە و هەروەها 1054 منداڵ لەبەشی خودەج داخڵ بوون و 1040 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:32:11/01/2021