هەندێك خۆراك پرۆسەی چاكبوونەوە لەكۆرۆنا خێراتردەكات
         
                
        
        
        
          
	
		
		تایبەت " تەندروستی "
	زانایانی بەریتانی ئاشكرایانكرد سیستمی خۆراك كاریگەری هەیە لەسەر پرۆسەی چاكبوونەوەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لەسەر ئەو بەنەمایەش لیستێكی خۆراكیان دیاری كرد كە لەو بڕوایەدان پرۆسەی چاكبوونەوە خێراتردەكات.
	
	هەردوو زانای بەریتانی ئیما دیربشەیر و جوان دیلانج لێكۆڵینەوەیەكیان ئەنجامدا لەسەر ڕۆڵی خۆراك لەپتەوكردنی بەرگری لەش و ئەو خۆراكانەی یارمەتیدەرە بۆ پتەوكردنی بەرگری لەش و خێراتركردنی چاكبوونەوە لەڤایرۆسی كۆرۆنا.
	ئەو دوو زانایانە پێشنیاری ئەوەیان كردووە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە ڤیتامین سی و دی و ماددەی زینك بخۆن، چونكە ڤیتامین سی كۆئەندامی هەناسەدان پتەوتردەكات و ڤیتامین دی ڕێكخەری بەرگرییەكی بەهێزە و رۆڵی پارێزگاری لەهەوكردنی كۆئەندامی هەناسە دەبینێت و ماددەی زینك ڕەگەزێكی گرنگە بۆ تەندروستی و هانی كۆئەندامی بەرگری دەدات.
	ئەو دوو زانایە پێشنیاری خواردنی مەوادە دەوڵەمەندەكان بەڤیتامین سی دەكەن وەك برۆكلی و مزرەمەنیەكان و ماددەی دەوڵەمەند بەزینك وەك فاسۆلیا و هێلكەی كوڵاو و تەواوكاری ڤیتامین دی، چونكە ئەو سیستمە خۆراكیە پرۆسەی چاكبوونەوە لەڤایرۆسی كۆرۆنا خێراتردەكات.
	ئەو سیستمی خۆراكیە بۆ ئەو كەسانە نابێت كە نەخۆشی درێژخایەنی وەك شەكرە و نەخۆشی سییەكان و ڕەبۆ و نەخۆشەكانی دڵ و دەمارەكانیان هەیە و و دەبێت راوێژ بە پزیشك بكەن پێش ئەوەی ئەو سیستمە جێبەجێ بكەن.
	ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ روسیا الیوم
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
	
 
        
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1233
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
        AM:11:37:01/12/2020