قوربانیانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان سێ هەزار كەسی تێپەڕاند
" تەندروستی "
بەپێی ئامار وداتاكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆی ئەو كەسانەی تائێستا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە زیاتر لە 96 هەزار كەس.
بەپێی ئامارەكان 34728 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر و 30245 تووشبوو لە پارێزگای دهۆك و 28033 تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی و 3015 تووشبوو لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمار كراوە.
هاوكات كۆی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە و بوونەتە قوربانی گەیشتۆتە 3132 قوربانی كە 1524 قوربانی لە پارێزگای سلێمانی و 851 قوربانی لە پارێزگای هەولێر و 622 قوربانی لە پارێزگای دهۆك و 135 قوربانی لە پارێزگای هەڵەبجە بووە.
هەروەها تائێستا 60 هەزار و 165 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان چاكبوونەتەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 663
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:43:30/11/2020