تەندروستی جیهانی بە دوای شوێنی دروستبوونی كۆرۆنا دەگەڕێت


" تەندروستی"

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە هیوادارە ئەو تیمە نێودەوڵەتیەی پێكهێنراوە بتوانن بەم نزیكانە سەردانی چین بكەن و شوێنی دروستبوونی ئەو ڤایرۆسە بدۆزنەوە كە بووە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە جیهاندا.

مایك ڕاین بەرێوبەری حاڵەتە لەناكاوەكان لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ووتی: زۆر پێویستە ئەو تیمە نێودەوڵەتیە پەیوەندی بكەن بە زانایانی چینەوە بۆئەوەی پێكەوە بەشێوەی مەیدانی كار بكەن.

وتیشی: دەیانەوێت ئەو تیمە بە زووترین كات بڵاوبكەنەوە و پەیوەندی لەنێوان ئەو تیمە نێودەوڵەتیە و چین بنیاد بنێن ، چونكە هەمووان پێویستیان بە زانینی شوێنی دروستبوونی ڤایرۆسەكەیە و پێویستیان بە تێگەیشتنی سەرچاوەكەیەتی.

ئەو تیمە زانستیە نێودەوڵەتیەی پێكهێنراوە پێكهاتوون لە 10 زانای بەناوبانگ لە بوارە جۆاروجۆرەكان و ئەركیان بریتیە لە دۆزینەوەی یەكەم شوێنی دروستبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی گواستنەوەی بۆ مرۆڤ.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:31:24/11/2020