عیراق هەوڵ دەدات ڤاكسینی زیاتری كۆرۆنای دەست كەوێت



تایبەت " تەندروستی"

عیراق هەوڵ دەدات ڤاكسینی زیاتری كۆرۆنا بەدەست بهێنێت كە پێشتر ڕێككەوتنی لەسەركردووە.

ڕیاز عەبدولئەمیر بەرێوبەری گشتی تەندروستی گشتی لەوەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە: عیراق بەردەوامە لەپەیوەندی لەگەڵ ئەو كۆمپانیانەی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بەرهەم دەهێنن و هەوڵ هەیە بۆ هێنانی بڕێكی زیاتری ڤاكسینی دژی كۆرۆنا زیاتر لەو بڕەی ڕێككەوتنی لەسەركراوە.

وتیشی: عیراق هەر ڤاكسینێكی كۆرۆنا دەهێنێت كە ڕەزامەندی رێكخراوی تەندروستی جیهانی وەربگرێت.

ئەو لێپرسراوەی وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایگەیاند: ئەگەر هەیە عیراق بڕی زیاتری ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بەدەست بهێنێت بۆ پێدانی بە دانیشتووان لەكاتێكدا بڕەپارەی تەرخانكراو هەبێت.

ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 579 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:02:24/11/2020