وەزیری تەندروستی نەخۆشخانەی هیوای بەسەركردەوە



تایبەت " تەندروستی "

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یان كرد و لەلایەن جێگران و بەرپرسانی تەندروستی  سلێمانی پێشوازیان لێكرا.

لەكۆبونەوەیەكدا لەدیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی تاوتوێی ڕەوشی ئێستای تەندروستی لەپارێزگای سلێمانی و دەوروبەری كرا.

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەیاوەری شاندێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوەیان كرد و هەموو بەشەكانی نەخۆشخانەكە و ئەو سەنتەرەیان بەسەركردەوە و لەنزیكەوە لەڕەوشی نەخۆشەكانیان كۆڵیەوە.

لەو سەردانەدا د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم پیرۆزبایی لە د.یاد نەقشبەندی كرد بەبۆنەی دەست بەكاربوونی وەك بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا و پشتیوانی وەزارەتەكەی بۆ نەخۆشخانەكە دووپاتكردەوە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە تووشبوانی شێرپەنجە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:18:27/10/2020