مەراسیمێكی تایبەت بە هەڵمەتی ئۆكتۆبەری پەمەیی بەرێوەچوو



تایبەت " تەندروستی "

بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و كونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێم و ژمارەیەك لێپرسراو و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و لێپرسراوانی تەندروستی و بەشێك لەپزیشك و كارمەندانی تەندروستی مەراسیمێك بۆ هەڵمەتی ئۆكتۆبەری پەمەیی لەنەخۆشخانەی هیوا بەڕێوەچوو.

لەو مەراسیمەدا پیشانگای هێڤییەك بۆ ژیانی خاتوو هێڤی كرایەوە و چەند چالاكییەكی هونەری بۆ پشتیوانی لەنەخۆشخانەی هیوا پێشكەشكران، دواتر بەشداربووان نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی تایبەت بە شێرپەنجەیان بەسەركردەوە كە كارەكانی لە قۆناغەكانی كۆتاییەدایە و لەسەر ئەركی جەمالی حاجی عەلی دروستكراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 469 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:18:20/10/2020