یەكێتیی پشتیوانی بۆ كەرتی تەندروستی دووپاتكردەوە





تایبەت " تەندروستی "


د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ تایبەت بەكۆرۆنا پێشوازی كرد لەجەزای سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

لەو سەردانەدا لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چەپكە گوڵی پاڵپشت و پشتیوانی هاوسەرۆكانی یەكێتیی گەیاندە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی سلێمانی كە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بێ گوێدانە خراپی دۆخی ژیان پێشمەرگە ئاسا بەردەوام بوون لەبەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە.

لای خۆیەوە  بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی ڕێكخستنی سلێمانی ی.ن.ك و پشتییوانیە بەردەوامەكانیانی كرد بۆ كەرتی تەندروستی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 443 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:02:14/10/2020