لەمانگێكدا 282 نەشتەگەری لە نەخۆشخانەی نەشتەگەری فێركاری كراوە
تایبەت " تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 282 نەشتەگەری جۆراوجۆر لەنەخۆشخانەی نەشتەگەری فێركاری لەشاری سلێمانی ئەنجام دراوە كە 9 نەشتەگەریان تایبەت بووە و 75 نەشتەگەری سەرووگەورە و 183 یان نەشتەگەری گەورە و مام ناوەند بووە.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەگەری فێركاری 305 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 598 پشكنینی جۆراوجۆر لەو نەخۆشخانەیە كراوە كە 56 یان پشكنینی سیتی سكان و 54 هێڵكاری دڵ و 51 یان پشكنینی سۆنار بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 841
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:26:07/10/2020