خولێكی زانستی بۆ ژمارەیەك كارمەندی تەندروستی كرایەوە
تایبەت " تەندروستی "
بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، سەنتەری پەرەپێدان و ڕاهێنانی تەندروستی خولێكی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی بۆ 30 كارمەندی تەندروستی پێشكەوتوو لەناو سەنتەری پەرەپێدان لەشاری سلێمانی كرایەوە كەماوەی 8 ڕۆژ دەخایەنێت.
لەو خولەدا چەندین بابەتی گرنگ و پێویست لەڕووی پراكتیكی وتیۆرییەوە لەلایەن د.سدیق حەمە عەزیز ساڵح پزیشكی فریاكەوتن بە بەشداربووان دەوترێتەوە و بڕیارە هەر بەشداربوویەك كەتوانای زانستی بەرزبێت وەك ڕاهێنەر لەداهاتوودا ئەركی ڕاهێنەرایەتی پێ بسپێردرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 772
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:36:05/10/2020