نەمانی هەستی بۆنكردن و تامكردن دیارترین نیشانەی كۆرۆنایە
تایبەت " تەندروستی"
لەلێكۆڵینەوەیەكی نوێ لەوڵاتی بەریتانیا زانایانی زانكۆی لەندەن كۆلیژ بۆیان دەركەوت لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و تامكردن دیارترین نیشانەیە لەسەر تووشبوونی كەسەكان بەڤایرۆسی كۆرۆنا.
بەپێی لێكۆڵینەوەكە دەركەوتووە لە 78%ی ئەو كەسانەی ڕایانگەیاندووە هەستی بۆنكردن و تامكردنیان لەدەستداوە ئەنجامی پشكنینەكانیان ئەرێنی بووە و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لە 40% یان هیچ نیشانەیەكی كۆكەیان نەبووە.
لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بەپێویستی ئەوە كردووە كە لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و تامكردن بكرێتە دیارترین نیشانەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆناو لەكاتی دەركەوتنی ئەو نیشانانە لەهەر كەسێك دەست بەجێ جیاكرێتەوە و داببڕێنرێت.
ڕاشیل باترهام سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە بڵاویكردەوە لەكاتێكدا نزیك دەبنەوە لەشەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ناسینی پێشوەختەی نیشانەكانی تووشبوون لای خەڵكی زۆر گرنگ دەبێت بۆ دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە.
ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ سكای نیوز
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1356
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:26:05/10/2020