تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێی نیگەرانیە
تایبەت " تەندروستی "
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێی نیگەرانیەكی زۆرە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ.
د.ئەحمەد منزری بەرێوبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند: زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەندێك وڵاتی وەك عیراق و ئیمارات و وڵاتانی تر جێی نیگەرانیەكی زۆرە و ئەوە دەردەخات دۆخەكە پێویستی بەگرتنەبەری ڕێوشوێنی توندتر هەیە.
وتیشی: بەرزبوونەوەی كتوپڕی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا كارێكی پێشبینی كراوە بەهۆی ئەوەی وڵاتان دەستیانكرد بەكەمكردنەوەی كۆت و بەند و ڕێكارەكان لەدوای چەند مانگێك لەسەپاندنی قەدەغەكردنی هاتوچۆ.
ئەو لێپرسراوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی تەئكیدی كردەوە لەپێویستی گرتنەبەری رێوشوێنی توند وەك بەستنی دەمامك و پاراستنی دوورەپەرێزی و جێبەجێكردنی بنەماكانی پاكوخاوێنی بۆ دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكە تائێستا بەملیۆنەها هاوڵاتی تر لەمەترسیدان.
ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 405
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:33:16/09/2020