ڤایرۆسی كۆرۆنا سێ هەفتە لە گۆشتی بەستوودا دەمێنێتەوە


" تەندروستی "

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەیەكی زۆر لەسەر گۆشت و ماسی بەستوو دەژی كە دەگاتە سێ هەفتە و پێدەچێت ئەوەش هۆكاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بێت لە چەند وڵاتێك كە ماوەیەكی زۆرە حاڵەتی تووشبوون تۆمارنەكراوە.

رۆژنامەی تەلیگراف بڵاویكردەوە تیمێك لە زانایانی سەنگاپورە ژمارەیەك نمونەی ماسی سەلەمون و مریشك و گۆشتی بەرازی بەستوویان وەرگرتووە و نمونەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێوەكردووە و دواتر هەڵیانگرتووە لەنێوان پلەی 4 سەدی تاوەكو 20 پلەی ژێر سفری سەدی و دوای تێپەڕبوونی 21 رۆژ بۆیان دەركەوت نمونەی ڤایرۆسەكە لەسەر گۆشتە بەستووەكان ماوەتەوە.

هەرچەندە زانایان مشتومڕیانە لەسەر ئەوەی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەرێگەی خۆراكی پیسبوو بە ڤایرۆسەكە هۆكاری سەرەكی گواستنەوەی نیە ، بەڵام گواستنەوەی خۆراكی پیسبوو بۆ شوێنێكی خاڵی لە ڤایرۆسەكە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:12:26/08/2020