هۆكاری نەمانی بۆنكردن لای تووشبووانی كۆرۆنا ئاشكراكرا
" تەندروستی"
لە لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی نوێیدا كۆمەلێك زانای ئەمریكی هۆكاری لەدەستدانی هەستی بۆنكردنیان ئاشكراكرد كە لەكاتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەسی تووشبوو ئەو هەستە لەدەست دەدات.
پرۆفیسۆر ئەندرۆ لین لە كۆلیژی پزیشكی زانكۆی جۆنز هۆبكینزی ئەمریكی بە هاوكاری د.مینگفی چین لە هەمان زانكۆ لێكۆڵینەوەیەكیان كرد لە هۆكاری لەدەستدانی هەستی بۆنكردن لای تووشبووانی كۆرۆنا.
ئەو زانایانە بۆیان دەركەوت هۆكاری ئەوەی تووشبووانی كۆرۆنا هەستی بۆنكردن لەدەست دەدەن لەكاتێكدا نیشانەكانی دیكەیان لەسەر دەرناكەوێت ، دەگەڕێتەوە بۆ بوونی رێژەیەكی زۆری هۆرمۆنی ئەنجیۆتنسین لە ناوچەی لووت و شوێنی لێپرسراو لە هەستی بۆنكردن.
زانایان لەو بڕوایەدان ئەو هۆرمۆنە خاڵی چوونە ژوورەوەیە و رێگەدەدات بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بچێتە نێو خانەكانی لەش و هۆكاری گواستنەوەی بۆ خەڵكی دیكە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1910
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:03:25/08/2020