تەندروستی جیهانی لە چالاكی ڤاكسینە ڕووسیەكە دەكۆڵێتەوە


" تەندروستی "

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لێكۆڵینەوە دەكات لە چالاكی و پارێزراوی ئەو ڤاكسینەی دژی كۆرۆنا لە وڵاتی ڕووسیا بەرهەم هێنراوە بە ناوی سپوتنیك ڤی.

لەوبارەیەوە سومیا سوامیناسان گەورە پسپۆڕی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: رێكخراوەكەیان لەگەڵ ڕووسیا گفتوگۆی دەستپێكردووە و داوای داتاكانی سەلامەتی و چالاكی ڤاكسینی سپوتنیكی ڤی دژی كۆرۆنای لێكردووە.

ئەو پسپۆڕەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی: تاقیكردنەوەی قۆناغی سێیەمی ڤاكسینەكەی ڕووسیا دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرنگترین تاقیكردنەوە دەبێت.

لای خۆیەوە ڕەنا ئەلحجە بەرێوبەری پرۆگرامە تەندروستیەكان لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەكرد رێكخراوەكەیان لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ڕووسیا بۆ ئاگاداربوون لە پێشهاتەكانی تایبەت بە ڤاكسینی سپوتنیك ڤی دژی كۆرۆنا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 1049 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:59:25/08/2020