كۆرۆنا كاریگەری لەسەر كەسانی جگەرەكێش زیاترە



تایبەت " تەندروستی "

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ هۆشداریدا لەوەی ئەو كەسانەی جگەرەكێشن زیاتر ڕووبەڕووی تێكچوونی مێشك و دەمارەكان دەبنەوە لەكاتی تووشبوونیان بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

تیمێكی زانكۆی تەكنینكی تەكساس لێكۆڵینەوەیەكیان كرد لەبارەی پەیوەندی جگەرەكێشان بە تێكچوونی مێشك لەكاتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

لەو لێكۆڵینەوەیەدا دەركەوتووە جگەرەكێشان كاریگەری لەسەر ئەگەری چاكبوونەوە لەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت و كەسانی جگەرەكێش زیاتر بارودۆخیان تێكدەچێت لەكاتی تووشبوون، چونكە كەسانی جگەرەكێش ڕێژەی ئۆكسجین لەخوێنیان كەمە.

هەرچەندە واناسراوە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشی كۆئەندامی هەناسەدان دەبێتەوە و سییەكان دەكاتە ئامانج، بەڵام بەپێی چەند لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە هەندێكجار تووشبوون بەو ڤایرۆسە دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشك.

ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ سكای نیوز
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1331 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:09:27/07/2020