زیاتر لە 10 ملیۆن تووشبووی كۆرۆنا لە جیهان چاكبوونەتەوە
" تەندروستی "
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان ژمارەی تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە 16 ملیۆن تووشبووی تێپەڕاندووە ، بەڵام ژمارەی ئەو كەسانەی چاكبوونەتەوە هیوا بەخشە.
بەپێی ئامارە ڕەسمیەكان ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەتەوە و نەخۆشیەكەیان تێپەڕاندووە گەیشتۆتە 10 ملیۆن و 52 هەزار كەس لە جیهان.
لە ئەمریكا زیاتر لە نیوەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و ژمارەی چاكبووەكان لەو وڵاتە دوو ملیۆن و 90 هەزار كەسی تێپەڕاندووە و لە بەرازیل نزیكەی نیوەی تووشبووانی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و یەك ملیۆن و 634 هەزار حاڵەتی چاكبوونەوە تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1084
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:59:27/07/2020