دارچینی كاریگەری ئەفسووناوی لەسەر تەندروستی هەیە
تایبەت " تەندروستی"
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێی زانایانی ئەمریكا و كۆریای باشوور دەركەوتووە دارچینی سوودێكی ئەفسووناوی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە .
دەركەوتووە خواردنی بڕێكی زۆر لەدارچینی بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی ڕێژەی شەكر لەخوێنیان بەرزە بۆئەوەی بەدووربن لە تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە .
لێكۆڵینەوەكە لەسەر 51 بەشداربوو كراوە كە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 70 ساڵ بووە و بۆماوەی 12 هەفتە خراونەتە ژێر چاودێری و دەركەوتووە دارچینی دەبێتە هۆی كۆنترۆڵكردنی ڕێژەی شەكر لەخوێن لەقۆناغی پێش تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە و هەروەها كاریگەری نەخۆشیەكە لەسەر جەستە كەمدەكاتەوە.
د.جولیو رۆمیو سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە لەسەنتەری جوسلین بۆ شەكرە لەشاری بۆستنی ئەمریكا ووتی: لێكۆڵینەوەكەیان كاریگەرییە بەسوودەكانی زیادكردنی دارچینی بۆ سیستمی خۆراكی ئاشكراكردووە كە یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاری لەسەقامگیری رێژەی شەكر لەناو خوێن.
ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ سكای نیوز
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2147
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:30:22/07/2020