دەمامك مەترسی تووشبوون بە كۆرۆنا كەمدەكاتەوە
" تەندروستی "
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی دەركەوتووە دەمامك بە ڕێژەیەكی زۆر مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمدەكاتەوە.
ژمارەیەك لێكۆڵەری نەخۆشخانەی دیفیزی سەر بە زانكۆی كالیفۆرنیا لە لێكۆڵینەوەیەكدا بۆیان دەركەوت بەستنی دەمامك بە شێوەیەكی زۆر گەورە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمدەكاتەوە و ئاماژەیان بەوەكرد داپۆشینی دەم و لووت دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بەو ڤایرۆسە بەرێژەی لەسەدا شەست و پێنج.
د.دین بلومبێرگ سەرۆكی بەشی نەخۆشیە گواستراوەكان لە نەخۆشخانەی دیفیز رایگەیاند: پێویستە لەسەر هەمووان دەمامك بەكاربهێنن و دەم و لووتیان دابپۆشن بۆئەوەی بە دووربن لە مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لەگەڵ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی زیاتر دەركەوتووە بەستنی دەمامك سوودی هەیە بۆ ڕێگری لەوەی كەسانی تووشبوو بە كۆرۆنا ڤایرۆسەكە بۆ كەسانی دیكە بگوازنەوە و سوودی هەیە بۆ پاراستنی كەسانی تەندروست لە تووشبوون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1134
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:00:13/07/2020