تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان 13 ملیۆن كەسی تێپەڕاند





تایبەت " تەندروستی"

بەپێی دواین ئامارەكان ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان 13 ملیۆن كەسی تێپەڕاند و ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە بوونەتە قوربانی گەیشتۆتە زیاتر لە 571 هەزار كەس.


هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەشی دوای تووشبوون بەڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە 7 ملیۆن و 558 هەزار كەس لەسەرتاسەری جیهاندا.

ئەمریكا لەپلەی یەكەمی تووشبووانی كۆرۆنادایە لەجیهان و زیاتر لە 3 ملیۆن و 413 هەزار كەس لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە 137 هەزار كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە بوونەتە قوربانی.

بەرازیل لەپلەی دووەمدایە و زیاتر لەیەك ملیۆن و 866 هەزار تووشبووی كۆرۆنا لەو وڵاتەدا بوونی هەیە و زیاتر لە 72 هەزار كەسیش بوونەتە قوربانی.

هندستان لەپلەی سێیەمدایە و زیاتر لە 879 هەزار تووشبوو و زیاتر لە 23 هەزار قوربانی لەو وڵاتە تۆماركراوە.

ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 737 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:57:13/07/2020