لەمانگێكدا 58 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجام دراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی سلێمانی مانگی ڕابردوو 1105 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریان كردووە كە 257 نەخۆشیان لە بەشی فریاكەوتن و 610 نەخۆش لە كلینیكی ڕاوێژكاری پشكنین و چارەسەریان بۆ كراوە.

هەر بەپێی هەمان ئامار 58 نەخۆش لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری داخڵكراون و 3169 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە و 25 تیشك و 328 چارەسەری سروشتی كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 595 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:34:15/06/2020