لەمانگێكدا 1018 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان چارەسەركراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 1018 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری چارەسەریان بۆ كراوە و 7226 منداڵ لە بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكە چارەسەری پێویستیان پێ دراوە.
مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 429 حاڵەتی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدان تۆماركراوە و چارەسەریان بۆ كراوە ، هاوكات 204 تیشك گیراوە و 240 سۆنار و 98 ئیكۆ و 24 نازوور ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 507
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:32:15/06/2020