مانگی رابردوو 1744 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو 1744 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە و 96 نەخۆشیان ئاوارەكان بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی رابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 733 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 1011 نەخۆشیان مێ بوون و 312 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و زیاتر لە هەزار نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 465 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:29:15/06/2020