كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم 1320 كەسی تێپەڕاند
" تەندروستی "
بەپێی ئامار و داتاكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 1322 تووشبوو و 26 كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە و بوونەتە قوربانی.
لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین 794 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە و لە پارێزگای هەولێر 400 تووشبوو و لە پارێزگای دهۆك 103 تووشبوو و لە پارێزگای هەڵەبجە 25 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی داتاكان تائێستا 458 كەس دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كۆرۆنا لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە تائێستا گەیشتۆتە 87 هەزار و 590 پشكنین.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 413
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:31:08/06/2020