تووشبووانی كۆرۆنا شەش ملیۆن و 447 هەزار كەسی تێپەڕاند
" تەندروستی "
بەپێی دواین ئامارەكان ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان شەش ملیۆن و 447 هەزار كەسی تێپەڕاند.
ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە بوونەتە قوربانی گەیشتۆتە زیاتر لە 382 هەزار كەس و ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە سێ ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.
ئەمریكا لە پلەی یەكەمی تووشبووانی كۆرۆنادایە و زیاتر لە یەك ملیۆن و 881 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە 108 هەزار كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە بوونەتە قوربانی و بەرازیل لە پلەی دووەمدایە و زیاتر لە 558 هەزار تووشبووی كۆرۆنا لەو وڵاتەدا بوونی هەیە و زیاتر لە 31 هەزار كەس بوونەتە قوربانی.
رووسیا لە پلەی سێیەمدایە و زیاتر لە 423 هەزار تووشبوو و زیاتر لە 5 هەزار قوربانی لەو وڵاتە هەیە و لە بەریتانیا زیاتر لە 277 هەزار تووشبوو و زیاتر لە 39 هەزار قوربانی تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1046
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:50:03/06/2020