دەمامك و دوورەپەرێزی دەبنە هۆی كەمبوونەوەی تووشبوون بە كۆرۆنا
" تەندروستی"
لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا دەركەوتووە بەستنی دەمامك و دوورەپەرێزی كۆمەڵایەتی باشترین رێگای خۆپارێزییە لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەبنە هۆی كەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بەو ڤایرۆسە بەشێوەیەكی زۆر گەورە.
لەو لێكۆڵینەوەیەدا كە ئەنجامەكەی لە گۆڤاری لانسیتی پزیشكی بڵاوكراوتەوە ئاماژەبەوەكراوە دووركەوتنەوەی كەسەكان لە یەكتری بۆ دوو مەتر دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ لە 50%.
لەو لێكۆڵینەوەیەدا بەراوردكاری و لێكۆڵینەوە كراوە لە داتا و زانیاری 172 توێژینەوە لە 16 وڵاتی جیهان و دەركەوت لەكاتی بەستنی دەمامك تەنیا رێژەی لە 3% دەمێنێتەوە بۆ تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەروەها بەكارهێنانی چاویلكەی پارێزگاری دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی تووشبوون بە كۆرۆنا بۆ لە 5%.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2272
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:02:03/06/2020