تووشبوون بە كۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا زیادی كردووە


" تەندروستی"

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەكانی رۆژئاوای ئەوروپا كەمیكردووە ، لەكاتێكدا رووسیا و ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا بوونەتە مۆڵگەی گەرمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

لەوبارەیەوە مارگرێت هاریس وتەبێژی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ووتی: لە ئێستادا كەمبوونەوە لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژئاوای ئەوروپا بەدی دەكرێت لەو حاڵەتانەی رۆژانە تۆماردەكرێت.

وتیشی: تووشبوون بە كۆرۆنا لە رۆژئاوای ئەوروپا رووی لەكەمبوونەوەیە ، لەكاتێكدا تووشبووان لە رووسیا و ئەوروپای رۆژهەڵاتی ڕوو لەهەڵكشانە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی 



ئه‌م بابه‌ته 891 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:42:03/06/2020