ژمارەیەك تووشبووی كۆرۆنا و قوربانی لە سلێمانی تۆماركرا
" تەندروستی"
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان ، 35 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران ، 29 لە تووشبووەكان دانیشتووی شاری سلێمانی و ئەوانی دیكە دانیشتووی ناحیە و قەزاكانن و 11 تووشبوویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.
هاوكات وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە چوار تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستدا.
قوربانیەكان سێ پیاوی تەمەن 75 و 58 و 52 ساڵ بوون لەگەڵ ژنێكی تەمەن 70 ساڵ و سیانیان دانیشتووی شاری سلێمانین و یەكێكیان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە و دوای داخڵبوونیان لە نەخۆشخانە و مانەوەیان گیانیان لەدەستداوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 381
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:39:03/06/2020