لەجەژندا 608 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی شار ئەنجام دراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان 2706 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و لەو ژمارەیە 564 نەخۆشیان داخڵ بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لەماوەی رۆژانی جەژندا لە نەخۆشخانەی شار 230 نەخۆشی قوڕگ و گوێ و لوت و 992 نەخۆشی هەناوی لەلایەن پزیشكی پسپۆڕی تایبەتەوە بینراون و چارەسەری پێویستیان پێ دراوە.
لە ماوەی رۆژانی جەژندا لە نەخۆشخانەی شار 92 حاڵەتی جۆراوجۆر و كتوپڕ و 7 حاڵەتی پێوەدانی مار و دووپشك هەبووە و 404 حاڵەتی شكاوی بینراون و 75 منداڵیش لە بەشی چاودێری وورد چارەسەریان بۆ كراوە و هەروەها 608 نەشتەرگەری و 542 تیشك و 252 هێڵكاری دڵ و 417 سۆنار و ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1578
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:05:01/06/2020