تووشبووانی كۆرۆنا چوار ملیۆن و 951 هەزار كەسی تێپەڕاند



تایبەت " تەندروستی "

بەپێی دواین ئامارەكان ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان چوار ملیۆن و 951 هەزار كەسی تێپەڕاند.

ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە بوونەتە قوربانی گەیشتۆتە زیاتر لە 325 هەزار كەس و هەروەها ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە یەك ملیۆن و 927 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.

ئەمریكا لەپلەی یەكەمی تووشبووانی كۆرۆنادایە و زیاتر لە یەك ملیۆن و 570 هەزار كەس لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە 93 هەزار كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە بوونەتە قوربانی و رووسیا لەپلەی دووەمدایە و زیاتر لە 308 هەزار تووشبووی كۆرۆنا لەو وڵاتەدا بوونی هەیە.

بەرازیل لەپلەی سێیەمدایە و زیاتر لە 271 هەزار تووشبوو و زیاتر لە 17 هەزار قوربانی لەو وڵاتە هەیە و لەبەریتانیا زیاتر لە 248 هەزار تووشبوو و زیاتر لە 35 هەزار قوربانی تۆماركراوە.

هاوكات لەئیسپانیا زیاتر لە232 هەزار تووشبوو و زیاتر لە 27 هەزار قوربانی لەو وڵاتە هەیە و لەئیتاڵیا زیاتر لە 226 هەزار تووشبووی كۆرۆنا و زیاتر لە 32 هەزار قوربانی تۆماركراوە و لەفەرەنسا زیاتر لە 180 هەزار تووشبووی كۆرۆنا و زیاتر لە 28 هەزار قوربانی هەیە.

ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 641 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:15:20/05/2020