لەسێ مانگدا 3261 نەخۆش لەنەخۆشخانەی هەناوی داخڵ كراون





تایبەت " تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی سێ مانگی رابردووی ئەمساڵدا 3261 نەخۆش داخڵی نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن ی هەناوی فێركاری بوون لەشاری سلێمانی بەمەبەستی چارەسەركردن.


هەربە پێی هەمان ئامار و لەو ماوەیەدا 1220 هاوڵاتی سەردانی كلینكی ڕاوێژكاری ئەو نەخۆشخانەیەیان كردووە و 127 هێڵكاری سییەكان و 2213 هێڵكاری دڵ و 264 ئێم ئاڕ ئای و 281 تیشك ئەنجام دراوە.

هاوكات 17265 پشكنینی تاقیگەی بۆ ئەو نەخۆشانە كراوە  كەسەردانیان كردووە و 175 ئیكۆ و 267 سۆنار و 46 شتنەوەی گەدە و 70 چارەسەری سروشتی كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 801 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:12:20/05/2020