نۆ تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی تۆماركرا





تایبەت " تەندروستی "

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە لەبەردەوامی پشكنین و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان 10 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان دەستنیشانكران و نۆ تووشبوویان لەپارێزگای سلێمانی و یەك تووشبوو لەپارێزگای هەولێرە.


تووشبووەكانی سلێمانی چواریان ئافرەت و چواریان پیاون لەگەڵ كچێكی تەمەن 15 ساڵ هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین، هەشت لەوان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەكێكیان تووشبووی نوێ یە و نیشانەكانی نەخۆشی هەیە.

كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی گەیشتە 170 تووشبوو كە 134 تووشبوویان چاكبوونەتەوە و چواریان بوونەتە قوربانی و 32 تووشبوو لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 297 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:07:20/05/2020