ژمارەیەك تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەسلێمانی تۆماركرا
تایبەت " تەندروستی "
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە لەبەردەوامی پشكنین و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان 9 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشانكران.
هەشت تووشبوویان دانیشتووی شاری سلێمانین و توشبوویەكی دیكە دانیشتووی ناحیەی بازیانە.
تووشبووەكان پێكهاتوون لەپێنج پیاو و دوو ئافرەت و كچ و كوڕێكی گەنج، یەكێكیان لەگەشتی دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە و شەش لەوان بەركەوتووی تووشبووانی ڕۆژانی پێشوون و دوو تووشبووی دیكەی نوێ نیشانەكانی نەخۆشیەكەیان هەبووە.
كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانی گەیشتە 160 تووشبوو كە 134 تووشبوویان چاكبوونەتەوە و چواریان بوونەتە قوربانی و 22 تووشبوو لەژێر چاودێری پزیشكیدان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 357
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:47:18/05/2020