كار لەسەر پەرەپێدانی زیاتر لەسەد ڤاكسینی كۆرۆنا دەكرێت



تایبەت " تەندروستی"

د.ئەحمەد بن سالم بەرێوبەری هەرێمایەتی لەرێكخراوی تەندروستی جیهانی لەكۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا لەقاهیرە ڕایگەیاند: 134 رۆژ تێپەڕدەبێت بەسەر ڕاگەیاندنی یەكەم حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەچین و دواتر لەو ماوەیەدا ئەو ڤایرۆسە بەسەرتاسەری جیهان بڵاوبۆتەوە و تووشی زیاتر لە چوار ملیۆن كەس بووە.

روونیكردەوە: بیست و دوو هەزار كارمەندی تیمە تەندروستیەكان لە 52 وڵاتی جیهان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و رێژەی لە 90%ی ئەو تووشبووبانە لەناو دامەزراوە تەندروستیەكان و لەكاتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە تۆماركراوە.

ئەو لێپرسراوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی وتیشی: رێكخراوی تەندروستی جیهانی سەركردایەتی تاقیكردنەوەی چارەسەری كۆرۆنا دەكات و لەئێستادا چوار جۆری جیاوازی چارەسەر تاقیدەكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەكرد لەئێستادا كاردەكرێت لەسەر پەرەپێدانی زیاتر لە 100 ڤاكسینی چاوەڕوانكراوی كۆرۆنا كە هەشتیان دەستكراوە بەتاقیكردنەوە لەسەر مرۆڤ، بەڵام تائێستا هیچیان ئامادەنین.

ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ العربية.نت
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 658 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:49:13/05/2020