یەك ملیۆن و 613 هەزار تووشبووی كۆرۆنا لەجیهان چاكبوونەتەوە



تایبەت " تەندروستی"

بەپێی دواین ئامارە ڕەسمیەكان ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان گەیشتۆتە زیاتر لە چوار ملیۆن و 354 هەزار كەس.

ژمارەی ئەو كەسانەشی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە بوونەتە قوربانی 293 هەزار كەسی تێپەڕاند و هەروەها زیاتر لەیەك ملیۆن و 613 هەزار تووشبوو چاكبوونەتەوە.

ئەمریكا بەیەكەم وڵاتی زەرەرمەنبدوونی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهان دادەنرێت و زیاتر لەیەك ملیۆن و 408 هەزار تووشبوو لەو وڵاتە تۆماركراوە و زیاتر لە 83 هەزار كەسیش بوونەتە قوربانی.

هاوكات ئیسپانیا لەپلەی دووەمدایە و زیاتر لە 269 هەزار حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنا و زیاتر لە 26 هەزار قوربانی لەو وڵاتە تۆماركراوە و لەرووسیاش زیاتر لە 242 هەزار تووشبوون بەكۆرۆنا تۆماركراوە.

لەبەریتانیاش زیاتر لە 226 هەزار تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا و زیاتر لە 32 هەزار قوربانی تۆماركراوە و لەوڵاتی ئیتاڵیا زیاتر لە 221 هەزار تووشبوو تۆماركراوە و زیاتر لە 30 هەزار كەسیش لەو وڵاتەدا بوونەتە قوربانی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 575 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:48:13/05/2020