هیچ حاڵەتێكی نوێی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە



تایبەت " تەندروستی "

ماوەی چەند رۆژێكە هیچ حاڵەتێكی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە.

بەپێی نوێترین بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە و لەئێستادا تەنیا 1056 هاوڵاتی لەكەرەنتینە ماونەتەوە و 427 كەس لەهەولێر و 136 كەس لەسلێمانی 500 كەس لەدهۆك و 2 كەس لەڕاپەڕین لەكەرەنتینەدان.

هاوكات ئەوەخراوەتەڕوو لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 978 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام دراوە لەسەرئاستی هەرێمی كوردستان و دەرەنجام هیچ تووشبوویەكی نوێ تۆمارنەكراوە.

كۆی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان 391 تووشبووە و لەنێویاندا 5 قوربانی هەیە و 372 تووشبوو چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە و ئێستا تەنیا 14 تووشبوو لەژێر چاودێری پزیشكی ماونەتەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:31:13/05/2020