زیاتر لەسێ هەزار كەس لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ داخڵ كراون




تایبەت " تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی سێ‌ مانگی ڕابردوودا 890 كەس بەمەبەستی پشكنین سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵیان كردووە لەشاری سلێمانی، هاوكات 3105 نەخۆش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر داخڵ كراون.


هاوكات لەو ماوەیەدا 28 نەشتەرگەری دڵ و 842 قەستەرە و 550 باڵۆن و 10 پەیس مەیكەر لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ئەنجامدراوە ، هەروەها 68 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆماركراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 790 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:51:11/05/2020