كەرەنتینە و مانەوە لەماڵەوە ئارەزووی خواردن زیاد دەكات


تایبەت " تەندروستی "

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە مانەوە لەماڵەوە بەهۆی دابڕینی تەندروستی و خۆپارێزی لە تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتە هۆی زیادبوونی ئارەزووی خواردن و ئەوەش مەترسی زیادبوونی كێش و قەڵەوبوون زیاد دەكات بەتایبەت كە وەرزش و ڕاهێنانەكان كەمبوونەتەوە.

بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە كەلەلایەن دەستەی SMC&C لەكۆریای باشوور ئەنجام دراوە و تێیدا لێكۆڵینەوە كراوە لە4010 كەس لەتەمەنی نێوان 20 بۆ 50 ساڵ كە لەماڵەوە ماوەنەتەوە بەهۆی دابڕینی تەندروستی و كۆت و بەندی هاتوچۆكردن بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەركەوتووە لە 43%یان كێشیان زیادی كردووە لەدوو مانگی رابردوودا.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە هاوڵاتیان بڕێكی زیاتر خواردن دەخۆن لەكاتی مانەوەیان لەماڵەوە و هەستكردن بە بێزاری و زۆرینەی بەشداربووانی لێكۆڵینەوەكە ئاماژەیان بەوەكردووە كێشیان زیادی كردووە بەهۆی كەمی جووڵە و زۆر خواردن و مانەوە لەماڵەوە بۆماوەی چەند هەفتەیەك.

سەرچاوە/ سكای نیوز
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

PM:12:05:09/04/2020

ئه‌م بابه‌ته 486 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2019. tendrwsti.com . All Rights Reserved.