ئەوانەی تەنگەنەفەسیان هەیە ئەگەری تووشبونیان بەكۆرۆنا زیاترە





تایبەت " تەندروستی"

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی بەریتانی دەركەوتووە ئەو كەسانەی نەخۆشی تەنگەنەفەسیان هەیە یاخود گرفت لە سییەكانیان هەیە مەترسی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ناسراو بە COVID 19 زیاد دەبێت.


ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیە لەماڵپەڕی مید ئاڕ كایف بۆ لێكۆڵینەوەی زانستی بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەبەوەكراوە تەنگەنەفەسی بەشێوەیەكی زۆر گەورە تووشبوونی كۆرۆنا دەخاتە حاڵەتی زۆر توندەوە و وادەكات ئەو تووشبووانە بخرێنە بەشی چاودێری وورد.

بەپێی ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیە مەترسی لای تووشبووانی كۆرۆنا گۆڕانكاریی بەسەردا دێت لەكاتێكدا پێشتر ئەو تووشبووانە كێشە و گرفتی تەندروستی دیكەیان لەكۆئەندامی هەناسەدان هەبێت.

فاغیش جاین لەپەیمانگای تەندروستی گشتی لەكۆلیژی زانكۆی لەندەن و بەشدار لەو لێكۆڵینەوەیە ووتی: پێشبینی دەكەن ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەیان یارمەتیدەر بێت بۆ رێنوێنی كردنی لێپرسراوانی تەندروستی و پزیشكان لەدیاری كردنی ئەو كەسانەی زیاتر ئەگەری تووشبوونی كۆرۆنایان لێ دەكرێت.

ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە / العربية. نت
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1303 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:05:23/03/2020