دەرمانی دژەهەوكردن بۆ تووشبوانی كۆرۆنا زیانی هەیە




تایبەت " تەندروستی "

ئۆلیفیە فیران وەزیری تەندروستی فەرەنسا هۆشداریدا لەبەكارهێنانی دەرمانی دژە هەوكردن لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكانی هاوشێوەی نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID19 ، چونكە ئەوە دەبێتە هۆی خراپتركردنی بارودۆخەكە و توندبوونەوەی نیشانەكان.


وەزیری تەندروستی فەرەنسا لەتۆڕی تویتەر ئاماژەی بەوەكردووە بەكارهێنانی دەرمانی دژەهەوكردنی وەك ئیبۆبرۆفین و كۆرتیزۆن دەبنە هۆكاری خراپتربوونی نیشانەكانی پەتاكە و لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش دەبێت پاراسیتامۆڵ بەكاربهێنرێت.

ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ سكای نیوز
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 993 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:05:15/03/2020