لەڕۆژی جیهانی شێرپەنجەی منداڵان مەراسیمێك ئەنجام درا




تایبەت " تەندروستی "

بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان لەبازاڕی ماجدی مۆڵ لەشاری سلێمانی مەراسیمێك ڕێكخرا لەژێر ناوی (شێرپەنجەی منداڵی سنوور ناناسێت دەبێت چارەسەریش بێ سنووربێت).

مەراسیمەكە بەئامادەبوونی لێپرسراوانی تەندروستی لەبەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و پزیشك و كارمەندانی تەندروستی لەنەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە بەرێوەچوو بەمەبەستی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی لەبارەی شێرپەنجەی منداڵ.

لەو مەراسیمەدا ڤیدۆیەك لەسەر ژیانی دیە ڕێبوار تووشبوی نەخۆشی شێرپەنجە و چاكبوونەوەی لەنەخۆشیەكە پێشكەش بەئامادەبووان كرا و هەروەها نمایشێكی شانۆیی و پێشكەش كراو پاشان یادی لەدایك بوونی دیە رێبوار كرایەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 509 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:38:17/02/2020