مانگی رابردوو 33029 نەخۆش سەردانی كلینكە میللیەكان یان كردووە
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوودا 33029 كەس سەردانی كلینكە میللییەكانی سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یان كردووە لەشاری سلێمانی و دەوروبەری و چەمچەماڵ و سەید سادق و دەربەندیخان و پیرەمەگروون و دوكان.
بەپێی ئامارەكە لەو ژمارەیە 26740 كەسیان نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە و 3131 پشكنینی جۆاروجۆر بۆ نەخۆشەكان كراوە و چارەسەری پێویستان بۆ كراوە.
هاوكات لەماوەی مانگی رابردوودا 2386 كەس سەردانی كلینیی ددانی میللی و ئێشگرییەكان كردووە لەسنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و چارەسەری پێویستان بۆ كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 439
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:39:13/02/2020