د.رۆژان عومەر: زۆرینەی حاڵەتەكانی شێرپەنجەی مەمك چاك دەبێتەوە
تایبەت " تەندروستی "
شێرپەنجەی مەمك واتا دروستبوونی گرێ كە دوو جۆری هەیە ئەوانیش گرێی باش و گرێی خراپ و شێرپەنجەی مەمك لەژنان و پیاواندا هەیە، بەڵام رێژەكەی لەپیاواندا زۆر كەمە.
د.رۆژان عومەر حسێن پسپۆڕی نەخۆشیەكانی شێرپەنجە لە دیدارێكدا لەگەڵ سایتی " تەندروستی " تیشكی خستەسەر نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك و هۆكار و نیشانەكانی و ئاماژەی بەوەكرد قۆناغەكانی یەك و دوو و سێی شێرپەنجەی مەمك چارەسەری هەیە و چاك دەبێتەوە لەرێگەی نەشتەرگەری و حەپ و چارەسەر بەتیشك و هەندێك حاڵەتی كەم پێویستی بە چارەسەری كیمیایی دەبێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 3644
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:48:13/02/2020