ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا 18 مانگی دیكە ئامادە دەبێت





تایبەت " تەندروستی"

رێكخراوی تەندروستی جیهانی وادەی ئامادەبوونی یەكەم ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنای راگەیاند و داوای لەهەموو وڵاتان كرد ئەو ڤایرۆسە وەك دوژمنی پلە یەكی مرۆڤایەتی دابنێن و هەموو هەوڵێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی بدەن.


تیدروس ئادهانوم گیبریسوس بەرێوبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەشاری ژنێف رایگەیاند: یەكەم ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەدوای 18 مانگی دیكە بەردەست دەبێت.

روونیكردەوە: ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا ناوی لێدەنرێت كوفید 19 و ئاماژەی بەوەكرد پێویستە لەسەریان بەرەنگاری ئەو ڤایرۆسە ببنەوە بەهەموو ئەوانەی لەبەردەستیاندایە.

سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی وتیشی ئەگەر جیهان نەیەوێت لەخەو راچڵەكێت و ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك دوژمنی پلە یەك نەناسێنێت، ئەوا لەو بڕوایەدایە كە هیچ فێرنابن لەوانەكان و لەئێستادا لەقۆناغی ستراتیژی گەمارۆدانی ڤایرۆسەكەدان و پێویستە لەسەریان رێگە نەدەن بەگواستنەوەی.

ئا: كارزان عەبدوڵا
سەرچاوە/ سكای نیوز
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 537 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:17:12/02/2020