سیمینارێكی هۆشیاری لەبەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی سازكرا




تایبەت " تەندروستی "

لەدرێژەی زنجیرە سیمینارەكانی رێكخراوی تەحكیمی كوردستان بۆ ئەندازیاران و كارمەندانی یاسایی كەرتی گشتی و فەرمانگە حكومیەكانی هەرێمی كوردستان ، ئەو رێكخراوە سیمینارێكی بۆ ژمارەیەك لە ئەندازیاران و كارمەندانی یاسایی لە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سازكرد.

سیمینارەكە لەهۆڵی كۆبونەوەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەژێرناوی مەرجەكانی بەڵێندەرایەتی عیراقی و تەحكیم لەپرۆژەكاندا بەرێوەچوو و لەلایەن ئەندازیار و بەڵێندەر و پارێزەری راوێژكاری جەمال حەمە ڕەشید سەرۆكی رێكخراوی تەحكیمی كوردستان بابەتی سیمینارەكە پێشكەش بەئامادەبووان كرا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:10:12/02/2020