لەمانگێكدا 1726 نەخۆش لەنەخۆشخانەی هەناوی فێركاری داخڵ كراون




تایبەت " تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوودا 1726 نەخۆش لەنەخۆشخانەی هەناوی فێركاری شەهید د.هێمن داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 418 نەخۆشی درێژخایەن لەو نەخۆشخانەیە چارەسەركراون.


هەر بەپێی ئامارەكە لەماوەی مانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی هەناوی فێركاری شەهید د.هێمن 148 پشكنینی MRI و 96 هێڵكاری سییەكان و 111 ئیكۆ و 172 پشكنینی دێكسا كراوە و 204 تیشك گیراوە.

هەروەها لەو ماوەیەدا 155 سۆنەر و 33 نازووری گەدە و 1046 هێڵكاری دڵ و 9072 شیكاری كراوە و 13 نەخۆش هۆڵتەر و 88 نەخۆش چارەسەری سروشتیان بۆ كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 471 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:02:12/02/2020