لەمانگێكدا 1079 نەخۆش سەردانی سەنتەری هەرس و جگەریان كردووە
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوودا 1079 نەخۆش سەردانی سەنتەری كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردووە و 223 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری ئەو سەنتەرەیان كردووە.
هەر لەو ماوەیەدا لەو سەنتەرە 279 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 175 هەناوبینی كۆڵۆن و 78 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 25 سۆنەری بەهەناوبینی و 30 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و 12 وەرگرتنی نمونە لەجگەر و 12 هێڵكاری سورێنچك و 31 پشكنینی بەكتریای گەدە لەرێگەی هەناسەوە كراوە.
هاوكات مانگی رابردوو 25 نەخۆش سەردانی سەنتەری كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردووە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری سی و 9 نەخۆش چارەسەری هەوكردنی جگەری جۆری بی یان وەرگرتووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1025
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:20:09/02/2020